ئێمە بوەستین یان ئەوان قیف دەکەن قوربان!

ئەمرۆ پۆستێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە بەرچاوم لە سۆشیال میدیا دوای وەستان دەکات لە ڕاستیدا دەبوایە دوای (قیف) ی بکردایە چونکە ئێمە دەسەڵاتمان نیە و نەبووە لای جەنابیان!

دەبوایە بيرت لە ئەمڕۆ بکردابایەوە ئەوکات ئەو قسەیە بکەیت، قوربان خۆ دوینێ ئێوە لێرە نەبوون نەش وەستان کەچی ئەمرۆ خاوەنی هەموو شتێکن.

ئەوە ئێمەبووین چۆکی خۆمان دەبەست یان کوردستان یان نەمانمان دەگوت ئەوە ئێمەبوین هەزاران ڕۆلەی ئازاو بە جەرگمان بۆ ئەمرۆ بە شەهید بووندا.

ئەوەئێمەبوین هیچ شوێنێکی جەستەمان نەما زامدار نەبێت لەپێناو ئەونیشتمانە ئەوە ئێمە بووین کە زیندانی و ئەشکەنجەی توند و لە لێواری مەرگ نزیک دەبینەوە، ئێمە بووین و شەهید بوین لەژێر ئەشکەنجە ووشەیەکمان نەدەدرکاند بەڵێ ئەوە ئێمە بووین تاڵی و سوێری نەما نەی چێژین.

تائێرە ئاساییە لەگەل دوژمن و داگیرکەرانی ووڵاتەکەمان بوون ئێمە راپەریمان کردووە و بەرهەمی ئەم هەموو مەرگ و ژینەی ئەم هەرێمەمان بە ڕاپەڕین بەرهەم هێنا وحکومەتی هەرێمی کوردستانمان لێ بەرهەم هێنا

بەڵام ئەوەی جێگەی داخە دوایی ئەم هەموو قوربانی دانە بەدەستی ئێوە کەمترمان پێنەکرا.

قوربان چیت بە بیر بێنمەوە کام باڵەخانەی جوانە زەوی شوێنی باشە هەموو ووزەی کوردستان بە جۆگەی دوژمندا دەڕۆن لەسایەی ئێوە…

هەرچی پۆستی زۆر باڵایە سەرجەمی لای خۆتانە ئێمە چیمان پێدەکرێت بۆتانی بکەین لەکاتێدا هەر باسی کورسی کورسی زۆر دەکەن فەرموو فێڵک بکەن وەک زۆربونی کورستەکانتان فەرموون داوالە ئانۆ جەوهەرو مونە قاوەچی بکەن !؟

ئێمە ئەگەر داوای هەقی خۆمان بکەین وەک خێر پێمان دەدەن بەمن ناڵێت لەپێناوی کورد بوونمان نەبێت لەپێناوی چ دەسکەوتێک بووەستین کە تۆ پێت وایە ئێمە لە دەستی دەدەین. یەک سوودمان پێ بڵێ کە ئێمە لەنەوتمان بینی بێت؟

دۆزینەوەی دەرهێنانی پالاوتن و فرۆشتن و وەرگرتنی داهات و گۆرینەوەی پسوولەی بانکی و قازانج و سو وەرگرتن و تەنانەت کرێکارێکی داماوی کارکردنی چی لای میللەت و ئێمەیە؟

پێمان بڵێ با گیانی خۆمان فیدابکەین وەک ئەوەی لەمێژوو گیان فیدای ئەم ولاتە بووینە…

بەڵام قوربان دڵنیابە ئەمجارەیان نەمیللەت نەئێمەش بۆ خۆش گوزەرانی ئێوەو نەوەکانتان گیانی خۆمان و نەوەکانمان ناکەینە قوربانی ئیتر ئێمە ناوەستین بەوان بلێن (قیف)…!!

ن/ قادر حکیم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا