نا، دەمانەوێ کۆتایی بە جەنگ بێنین

عێراق فۆسا ئاردتینایەكی گەورەیە ..

سەرەتای ساڵی 2003 بوو مانگی سێ ھەموو دونیا چاوەروانی جەنگیان دەكرد، رۆژانە لە رۆما دەیان ھەزاران ئەرژانە سەرجادە دژی جەنگ، ئەو وەختە لە ئیتالیا بووم نوێنەری یەكێتی بووم بانگھێشتیان كردم بۆ بەرنامەی puerta puerta, بە مانا دەرگا دەرگا بەمانا ئاراستەی پێچەوانە لە تەلەفزێوێنی ئیتالیRaiuno، كە تەماشاكەرانی زیاتر لە چوار ملێۆن بوو، كاتێ چوومە سەر ستەیج برونۆ ڤێسپا، پێشكەشكاری بەرنامە رێنمایی كردم بۆ سەر كورسییەكەم، سەیرم كرد بەرامبەرم سەركردە چەپەكانی ئیتالیاو نوێنەری فاتیكان كە دژی جەنگن و لە ریزەكەی منیش سەركردە ئیتالییە راستەكان كە لە گەل جەنگن ، ئەو شەوە دیار بوو من لە ریزی ئینتەرناشنەڵ سوسیالیست نەبووم.

برونۆ ھاتە پێشەوە لێم و پرسیاری لێ كردم و ووتی ئێوەی كورد بۆ لەگەڵ جەنگدان؟، ووتم نا تۆ بەھەڵە تێگەشتووی كورد لە گەڵ جەنگ نییە، كورد ھەمیشە قوربانی جەنگە، ئێوە وا دازانن بەیانی جەنگ دەس پێئەكا، ببورە لێم ئێوە سەھون جەنگ چل ساڵە لە عێراق بەردەوامە ئێمە دەمانەوێ بیوەستنێنین، دەزانی لە كوردستان و لە عێراق بە ھەزاران شارو دێ خاپور كراوە؟، دەزانی لە ئۆپەراسێوینی ئەنفال سەدان شارو گوند ھێرشی كیمیاوی بۆ سەریان ئەنجام دراوە؟، دەزانی تەنھا لەو ئۆپەراسێوینە 182000  كەس بێسەرو شوێن كراوە؟، دەزانی بەسەدان مزگەوت و كەنیسە خاپور كرواە؟، دەزانی ھەموو ھۆرەكانی باشووری عێراق ووشك كروان؟، تۆ دەزانی ئێستا عێراق گۆرستانێكی گەورەیە وەك گۆرستانی فۆسا ئاردتینا (خۆشەویستان گۆرستانی فۆسا ئاردتینا گۆرستانێكە كە لە ساڵی 1942 پارتیزانێكی ئیتالی دژ بە نازییەكان و فاشییەكان، قومەبەلەیك فرێ دەداتە زیلێكی لەشكری نازی ئەڵمانی و 36 سەرباز دەكوژێ، فەرماندەی نازییەكان دەچێتە زیندان و 360 زیندانی لە ئەندامانی رێكخراوە چەپەكان و پارتە مەسیحیەكان لە ھەڤاڵەكانی ئەوانەی بەرامبەرم بوون ،گولە باران دەكا، ئێستا لە رۆما لە ھۆڵێكی گەورە قەبرسانیان بۆ دروست كردوون بە ناوی فۆسا ئاردتینا) كە ئەمەم ووت برۆنۆ شۆك بوو چوار جار دووپاتی كردەوە، عێراق گۆرستانێكی گەورەیە ناوی فۆسا ئاردتینایە……

نووسینی… بەكر فەتاح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا