گواستنەوەی سلێمانی شۆفێرانی تاكسی ئاگاداردەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی شۆفێرانی تاكسی ئاگادار دەكاتەوە كە تا رۆژی یەكی تەمموزی داهاتوو مامەڵەی شریت و لۆگۆ و لەزگەی ئۆتۆمبێلەكان تەواو بكەن و لە رۆژی دوو شەممە 27 ی ئازارەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، ئەگەر پابەندی بڕیارەكان نەبوبن، ئەوا سزا دەدرێن.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە دوای یەكی تەمووزەوە، ئەگەر شۆفێران مامەڵەكانیان تەواو نەكرد دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەگیرێت.

لەبارەی ئەو شوفێرانەی كە لە دەرەوەی تێرمیناڵەكان سەرنشین هەڵدەگرن، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی وتی، سزای پێبژاردن بۆ ئەو شوفێرانە دیاریكراوە كە بڕەكەی یەك میلیۆن و 500 هەزار دینارە بۆ ئەو شۆفێرانەی هیچ خەتێكیان نییە و 750 هەزار دیناریش بۆ ئەو شوفێرانەش دیاریكراوە كە خەتیان هەیە و لەدەرەوەی تێرمیناڵ سەرنشین باردەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا