ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2023 وەکو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دڵشاد شەهاب لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 18-11-2023ی وەکو رۆژ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکردووە.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکرد، ئەگەری زۆرە هەڵبژاردنی کوردستان لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا