عەلی حەمەساڵح دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، مووچەخۆران نیگەران نەبن، مووچەی ئێوە نابێتە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی حەمەساڵح لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەرگیز شتی وا ڕوونادات بەغدا ڕێگری لە ناردنی نەوت بکات و مووچەش نەنێرێت.

جەختی لەوەش کردەوە، دڵنیابن بەم بڕیارانەی ئێستاشەوە، دەتوانرێت زۆر بەباشی دۆخەکە لە خزمەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی کۆتایی پێ بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا عەلی حەمەساڵح وتی، من پەرلەمانتار و وەزیر نیم، دژی هەرێمیش نیم، دژی گەندەڵی و بێ باکیم، دژی دزی و تاڵانیم.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی تورکیا بڕیاریدا چیتر بەبێ ڕەزامەندی عێراق، ڕێگە نەدات نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە بەندەری جەیهاندا هەناردەی وڵاتانی جیهان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا