پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، بوومەلەرزەیەک لەنێوان خانەقین و قەسری شیریندا ڕوویدا و لە قەزای کەلاریش هەستیپێکراوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 26ی ئادار، کاتژمێر 6:45 خولەک بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر لەنێوان خانەقین و قەسری شیریندا ڕوویدا.
سەنتەری بوومەلەرزەکە 51 کیلۆمەتر لە قەزای کەلارەوە دووربووە و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەناحیەی خوسرەوییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە.
بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە.