وەزارەتی كشتوكاڵ هۆكاری گرانبوونی گۆشت لە بازاڕدا ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، سێ هۆكاری سەرەكی لە پشت گرانبونی نرخی گۆشت لە بازاڕەكاندا دەستنیشان كرد و رایگەیاند، بونی لەوەڕگا و گژوگیا، هۆكارە بۆئەوەی بەخێوكەرانی ئاژەڵ، مەڕو ماڵاتەكانیان نەبەنە بازاڕەكان و بیفرۆشن و ئەمەش كێشەی كەمی گۆشتی لێدەكەوێتەوە.

وەلید محەمەد ڕەزوقی، بەڕێوەبەری بەشی ئاژەڵداری لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، سێ هۆكاری سەرەكی لە پشت گرانبونی نرخی گۆشتەوەیە، یەكەمیان بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕە ناوخۆییەكان، دوەمیشیان نەبونی دابینكردنی گۆشتە لە بازاڕدا چونكە كەشوهەوا لە ئێستادا باراناوییە و یارمەتیدەرە بۆ بواری ئاژەڵداری، بۆیە بەخێوكەرانی ئاژەڵ خۆیان لە فرۆشتنی ئاژەڵەكانیان لە بازاڕەكان بەدور دەگرن، چونكە لە كێڵگەكانیاندا خۆراكی بێبەرامبەریان هەیە، سێیەم لەلایەن بەخێوكەرانەوە نوێنەرایەتی دەكرێت كە بەچڕی مەڕ بەخێو دەكەن بۆ خێراكردنی گەشەكردنیان، بەو پێیەی عەلەفی گرانبەهایان هەیە.

روونیشیكردەوە، كێڵگەكان كەرەستەی عەلەفی وەكو دارستان گژ و گیا و چیمەنیان تێدایە، ئەمەش وادەكات بەخێوكەران و خاوەن كێڵگەكان و كێڵگە بچوكەكان ئاژەڵەكانیان نەهێننە بازاڕەوە، ئەمەش لەئەنجامدا كەمی گۆشتی لێدەكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا