لە توركیا 317 کەس لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە رووخانی باڵەخانەكان دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە رووخان یان دەستنیشانكردنی گۆڕانكاری نەگونجاو لە پێكهاتەی تەلارسازی ئەو باڵەخانانەی لە بوومەلەرزەكانی شەشی شوباتی مەڕەشی باكووری كوردستان رووخان، 317 كەس دەستگیركراون، كە 108 بەڵێندەر، 173 بەرپرسی باڵەخانە، 18 خاوەنی باڵەخانەن و 18كەسیشیان ئەو كەسانەن كە گۆڕانكارییان لە باڵەخانەكاندا كردووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەو لێكۆڵینەوانەی دوای بوومەلەرزەكانی شەشی شوباتی مەڕەشی باكووری كوردستان، سەرۆكایەتییەكانی داواكاری گشتیی كۆماری سەربەخۆدا دەستیپێكردووە سەبارەت بە رووخان یان دەستنیشانكردنی گۆڕانكاری نەگونجاو لە پێكهاتەی تەلارسازی ئەو باڵەخانانەی لە بوومەلەرزەكاندا رووخاون، هەزار و 431 تۆمەتبار دەستنیشانكراون.

لەو گومانلێكراوانەی دەستنیشانكراون 509 كەسیان خراونەتە مەرجی ژێر چاودێری دادوەرییەوە و 406 كەسیشیان فەرمانی راگرتنیان بۆ دەركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا