پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، سکاڵایەکی دژی زنجیرە تەلەفزیۆنییەک تۆمارکرد کە لە کەناڵێکی ناوخۆیی عێراقی پەخشدەکرێت بەتۆمەتی ئەوەی گوایە سوکایەتی بە عەشائیرەکانی عێراق دەکات.
زنجیرەکە ناوی “کاسر”ە و لەچوارچێوەی بەرنامەی تایبەت بە ڕەمەزان لە کەناڵی یو تی ڤی پەخش دەکرێت، ڕووداوەکانی ناو زنجیرەکە باس لە تۆڵەی عەشائیری ناو عەشائیرەکانی باشووری عێراق دەکات.
لەگەڵ پەخشکردنی یەکەم حەلقە لە زنجیرەکە، بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی داوای ڕاگرتنی زنجیرەکەیان کرد.
لایخۆیەوە مەحمود ڕەبیعی، وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، لەو زنجیرەیەدا سوکایەتی بە کەسوکارمان لە باشوور کراوە، بە گرنگی دەزانین دژی هەر کارێکی درامی بوەستینەوە کە ببێتەهۆی توڕەکردنی عێراقییەکان لەم مانگە پیرۆزەدا.