دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا کرانەئامانج و واشنتن لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەین لەوەی بۆچی سیستمی سەرەکی بەرگری ئاسمانی لە بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان کاری نەکردووە، کاتێک لەلایەن ئێرانەوە هێرشکراوەتەسەری.

پێشتر سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی نزیک لە ئێران هێرشی مووشەکیان ئەنجامداوە بۆسەر دوو بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەڵێت، یەکێک لە بنکەکان لەڕێی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەوەی دیکەش بە مێنج مووشەک کراوەتەئامانج.

لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکاندا بەرکەوتوون هێشتا دیار نییە، بەڵام لەوانەیە هەندێکیان برینەکانیان سەخت بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا