بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا، کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان پەتڕۆڵ و ماتۆڕسکیلێکدا لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەشکرد، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە گیانی لەدەستدا لەدایکبووی ساڵی 1996بووە و دانیشتووی قەزاری کەلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتووە و لەشوێنی ڕووداوەکە نەماوە.

جەختیکردەوە، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا