پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆیاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆببێتەوە.
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ڕوونکردەوە، بەپێی بەرنامەکەی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018ی تایبەت بە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان دەدرێت.
هاوکات، دەنگدان لەسەر پەسەندکردن یاخود ڕەتکردنەوەی وەڵامی ئەنجومەنی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراق تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە دەبێت.
لەکاتێکدا، بەشێک لە حزبە بچووکەکان و پێکهاتەکانی ئەو شارانەی فرە نەتەوە و ئایینن، ئاماژە بەوەدەکەن پەسەندکردنی ئەم پڕۆیاسایە لە پەرلەمان زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنێت.