پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی خۆپیشاندانەکانی فەڕەنساوە سەردانەکەی پاشای بەریتانیا چارلزی سێیەم بۆ فەڕەنسا دواکەوت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی درێژبوونەوەی ماوەی خۆپیشاندانەکان لە پاریس، سەردانەکەی پاشا چالرز بۆ فەڕەنسا دواکەوتووە.
ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە دوای ئەوە دراوە کە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و پاشا چارلز بەڕێوەچووە و دوابەدوای ئەو پەیوەندییە هەردوو حکومەتی فەڕەنسا و بەریتانیا بڕیاری دواخستنی سەردانەکەیان داوە.
ماوەیەکە لە فەڕەنسا بەهۆی پلانەکانی حکومەتی وڵاتەکە بۆ چاکسازیکردن لە سیستمی خانەنشینی، خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت و بایکۆتی گشتی و خۆپیشاندان کراونەتە ئامرازێک بۆ فشارخستنەسەر حکومەت تا پاشگەزببێتەوە لەو پلانە.