پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، قەیرانی وشکەساڵی مێژووییە و کاتیی نییە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای عێراقی وتەبێژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، دۆسیەی ئاوی ناوخۆی عێراق ئاڵۆزە و قەیرانی وشکەساڵی مێژووییە و کاتیی نییە.
وتیشی، لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەردا لەبارەی قەیرانی ئاوەوە کێشەمان هەیە و لە ئێستادا ئاوی ڕووباری دیجلە زۆر نزمە.
باسی لەوەش کرد، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەزامەندی داوە ئاو بۆ عێراق بەربداتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی ئاو.