حکومەتی هەرێم وەڵامێکی توندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان ڕایگەیاند، راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زؤر ناشەفافانە و دوور لە ڕاستی و ناواقيعیانە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان دەکات و دووڕوویی و ئیزدواجیەتی تێدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی 21ی ئاداری 2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2022 بڵاوکردەوە، تێیدا ناشەفافانە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان کراوە.

وتیشی، ئاشكرایە کە لە هەرێمی کوردستان ئەوپەڕی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕاگەیاندن هەیە و سەدان دەزگای ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر هەن کە بە ئازادی کاری خۆیان دەکەن و زۆربەشیان رەخنەگری، بەڵام راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشت بە چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی و دەزگای میدیایی دەبەستێت کە هەڵوێستەکانیان سیاسین و خۆیان دژی ئەم دەسەڵاتەن و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسین و دەیانەوێ بۆ مەرام و ئامانجی سیاسی خۆیان ڕاستییەکان بشوێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بە تەواوی سەربەخۆیە و حکومەتی هەرێم ڕێز لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت و پابەندە بە سیستمێکی یەکگرتووی هاوسەنگ و دەست ناخاتە نێو ڕێوشوێنە دادوەرییەکان. هەروەها هەوڵ دەدات پڕۆسەی دادوەری، دادپەروەرانە و شەفاف و لێپرسراوانە بێت بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

جەختی لەوەش کردەوە، “حکومەتی هەرێم پابەندە بە بەرەوپێشبردنی بنەما دیموکراسیەکانی وەک ئازادییەکان، شەفافیەت، یەکسانی جێندەری و پێکەوەژیان. ئەم بەهایانە وایکردووە هەرێم گەشەسەندنێکی بەرچاوی کۆمەڵایەتی بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها حکومەت یارمەتیدەر بووە بۆ فەراهەم کردنی ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر بۆ ئەوەی هاووڵاتیان تێیدا سەروەربن”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا