لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو پۆلیس گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەروداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای بنگرد _ گاپیڵۆن، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان دوو كارمەندی پۆلیس بەناوی (دانا خالید رەحیم، بەختیار عەلی عەبدوڵا) گیانیان لەدەستدا، پۆلیسێكی تریش بەناوی ( وەلید محەمەد) لەبەشی پۆلیسی ماوەت – بنكەی پۆلیسی گاپیڵۆن بە سەختی بریندار بوو.

ئەو كارمەندانەی پۆلیس دانیشتووی چوارقوڕنەن و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تووشی ئەو روداوە بوون.

دوای گەیشتنی تیمەكانی فریاكەوتنیش، تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كران بۆ توێكاری و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا