هەڵەبجەی شەهید وەرزشییەن شەهید كرایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بێستون تاوگۆزی كۆمێنتاری ناوداری كوردستان و وەرزشكاری شاری هەڵەبجەی شەهید پاش كۆبوونەوە برایانەكەی ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە شاری هەولێر و بڕیارە سەیر و سەمەرەكانی كۆبوونەوەكە كە لە یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاری سەرخستنەوەی یانەی ئارارات جێگیر كرا بۆ خولی نایابی كوردستان لە بری ئەوەی سزا بدرێت ئەمەش شتێكی ڕوون و ئاشكرایە كە لە پێناوی ئەوەی یانەكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی بە تایبەت شێروانە دانەبەزێندرێت ئاراراتی سەر بە پارتی دیموكرات بە بێ‌ بەشداری كردن لە خولی نایاب سەر خرایەوە بۆ نێو یانە نایابەكان.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

ئەو بڕیارە تەواوی هەڵەبجەییەكانی تووڕە كرد بە تایبەت كەسێكی دیاری وەك بێستون تاوگۆزی كە لە تووڕە بوونی خۆیدا نووسراوێكی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك پەخش كردووە تیایدا دەڵێت:

لۆگۆی یانەی هەڵەبجەی شەهید

یانەی هەڵەبجه بوبە قوربانی ئەندامانی سلێمانی .
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلای منە وەزۆریش دڵنیایی و سەد لەسەد بون، ئەمساڵ یانەی وەرزشی هەڵەبجە وەک سێیەمی پلەیەکی کوردستان سەردەخرا بۆ ڕیزی نایاب، بەڵام بڕیارە بەپەلەو هەڵەشەکانی ئەندامانی بەشی سلێمانی هەمو ڕێسەکەی کردەوە بەخوری و لە بری هەڵەبجە ئارارات لە نایاب مایەوە لە کاتێکدا وەرزی ڕابردو بەشداری خولی نایابی نەکردو دەبو سزا بدرایە نەک بکرێتەوە بە نایاب.

تێبینی / یانەی هەڵەبجە یەکەم یانەبو پشتگیری بڕیارەکانی برادەرانی سلێمانی کردو پیرۆزبایی پاڵەوان بونی لەیانەی نەورۆز کرد.

دەقی بروسكەكەی یانەی هەڵەبجە

تاوگۆزی هاوپێچ لەگەڵ فۆتۆی لۆگۆی یانەی هەڵەبجە فۆتۆیەكی تریشی بڵاو كردۆتەوە كە پیرۆزبایی كردنی یانەی هەڵەبجەیە لە یانەی نەورۆز لەو كاتەدا و پشتگیری بڕیارەكەی 5 ئەندامەكەی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە بۆ كردنە پاڵەوانی یانەكەی زۆنی سەوز ئەمەش وەك گلەییەك لە لایەن تاوگۆزییەوە بڵاو كراوەتەوە گوایە ئێمە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئێوە و بڕیارەكانی ئێوە بووین ئەی ئێوە بۆ كارێكتان نەكرد هاوشان لەگەڵ یانەكانی چەمچەماڵ و هەڵۆ مافی بە نایاب بوون بە یانەی هەڵەبجەی شەهید بدرێت بەو پێیەی خاوەنی پلەی 3 ی خولی پلە یەك بووە سەربخرێت بۆ خولی نایاب لە بری ئەوە یانەی ئارارات كە دەبو سزا بدرێت دەگەڕێننەوە ڕیزی خولی نایابی كوردستان.

دانەر ئەسڵان/ لە ئەكاونتی تایبەتی بێستون تاوگۆزییەوە وەرگیراوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا