کەسێک لە دەریاچەی دەربەندیخاندا خنکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە دەریاچەی دەربەندیخان بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو کەس ڕزگارکران و  کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی دەربەندیخان ڕوونیکردەوە، سێ گەنج کەوتوونەتە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دوونیان ڕزگارکراون و یەکێکیان خنکا.

کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “شەوی ڕابردوو، سێ گەنج کە بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەکە کردووە لەوێ ماونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتوونەتە دەریاچەکەوە و توانراوە دوونیان ڕزگاربکرێت، بەڵام بەداخەوە یەکێکیان خنکا”.

باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی خنکاوە دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە و تائێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، بەڵام تیمەکانیان بۆ دۆزینەوەی لە گەڕان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا