رووداوێكی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی حەوتی تری لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، لەسەر رێگەی بەردەڕەش – كەڵەك لە سنووری پارێزگای دهۆك رووداوێكی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.

موقەدەم ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، رووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ ڤیكترا و تۆیۆتا پیكابدا بووە.

بەپێی زانیارییەكان، سێ بریندار لە بەردەڕەش چارەسەریان وەرگرتووە و چواری دیكەشیان رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا