کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواودەبێت لە هەندێ ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ دا نمەباران دەست پێدەکات وهەندێ کات هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم .

لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانى .

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوەی خستەڕوو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 22 پلەی سیلیزییە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 14 پلەی سیلیزییە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا