كوڕی نەجمەددین ئەربەكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا كاندید دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فاتیح ئەربەكان، كوڕی نەجمەددین ئەربەكان، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی گشتیی پارتی یەنیدان رەفاهە رایگەیاند، پارتەكەیان بەشێوەیەكی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردندا دەكات و خۆشی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا پاڵاوت.

فاتیح ئەربەكان، سەرۆكی گشتیی پارتی یەنیدان رەفاه، رۆژی دووشەممە 20-3-2023 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ئەنجامی راوێژ و دانوستاندنێكی بەرفراوان لەگەڵ بەرپرسان و رێكخستنەكانمان، بڕیارماندا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی رۆژی 14ی ئایاری 2023 بەشداری لە هیچ هاوپەیمانییەكدا ناكەین و لە تەواوی بازنەكاندا بەشێوەیەكی سەربەخۆ بەشداری بكەین.
فاتیح ئەربەكان هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماریش رایگەیاند، كە خۆی كاندید دەكات.

فاتیح ئەربەكان، دامەزرێنەر و سەرۆكی پارتی یەنیدان رەفاهە، كە پارتێكی ئیسلامییە و ساڵی 2018 دامەزراوە، فاتیح، كوڕی نەجمەددین ئەربەكان دامەزرێنەری پارتی رەفاهە، نەجمەددین ئەربەكان، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا بوو و لە ساڵانی نێوان 1996-1997 بە كودەتایەكی سەربازیی كۆتایی بە دەسەڵاتەكەی هێنرا.

هەواڵی پەیوەندیدار 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا