پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان بەهۆی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و هەڕەشەکردن لە کچان، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە عەلی جەمال قدووری، مقەدەمی مافپەروەر لە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هاوڵاتیەک لە قەزای چەمچەماڵەوە سکاڵای هێناوەتە لای بنکەی پۆلیسی قەزای کفری لەسەر کەسێک بەناوی (م – ع – س ) کە دانیشتووی قەزای کفرییە و لەڕێگەی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیەوە (سناپ چات) وێنەی لە مۆبایلی سکاڵاکار بردووە و لە بەرامبەردا داوای پارەی کردووە.

وتیشی، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون پۆلیسی کفری توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستیان بەسەرموبایل و ئەکاوتنەکەیدا گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تۆمەتبارە هەڕەشەی لەچەندین کەسی تر کردووەو داوای پارەی لێ کردوون، لەئێستادا دانی بەتاوانەکەدا ناوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی موبایل بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا