ڕۆژانی پشووی نەورۆز دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دەوام لەو بانکانەی ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە ئاسایی دەبێت و مووچەی فەرمانبەران لەڕۆژانی پشووی نەورۆزدا بەردەوام دەبێت.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە، مووچەی کۆمەڵێک لە وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە، 22-23/3/2023، مووچەی وەزارەتەکانی، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا