دابان محەمەد: دانانی سەرۆكی فراكسیۆن بۆ ڕازیكردنی پارتی بێت هیچ نرخێكی نییە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایگەیاند، پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان تا ئەو شوێنە گرنگی و بایەخی هەیە، كە بتوانێت نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵك بكات، لەوە بترازێ و بۆ ڕازیكردنی دڵی هێزێكی وەك پارتی بێت ئەوا هیچ نرخێكی نییە.

دابان محەمەد سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا باس لە كێشەكانی دووبارە دیاریكردنەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەكات و ئاماژە بەوەدەكات دەستوەردانی زۆر هەبووە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی فراكسۆنەكەیاندا بكرێت.

دەشڵێت، “ئەمڕۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ كێ بەرپرسانە و كێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان كردووە”.

‎‎ئەوەش دەخاتەڕوو، ئایا دەكرێت رێكخەری گشتی هەموو گۆڕان بە تەكەتول و گروپی خۆی بزانێت یا چەند كەسێك؟.

دابان محەمەد باس لەوە دەكات ئەو جۆرە مامەڵە كردنە لەگەڵ خۆیی و هاورێكانی لە فراكسیۆن ئێجگار نەشیاو و دوور بووە لە فكر و بنەما بنچینەییەكانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا