پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماجد قەسەبی، وەزیری بازرگانی سعودیە ئەمڕۆ دووشەممە بە یاوەری شاندێکی حکومی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
لەوبارەیەوە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان پێشوازی لە ماجد قەسەبی، وەزیری بازرگانی سعودیە و شاندی یاوەری کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوولا بەمەبەستی برەودان و گەشەپێدانی هەماهەنگی هاوبەش و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سعودیە کۆدەبنەوە.