عێراق و ئێران پرۆتۆكۆلێكی ئەمنی واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە سەردانێكی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا بۆ عێراق، پرۆتۆكۆلێكی ئەمنی بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی ئەمنی و پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات واژۆكراوە.

لە راگەیەندراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق هاتووە: بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیران، پرۆتۆكۆلێكی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ كرا، كە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە نوێنەرایەتیی عێراق و عەلی شەمخانییش بە نوێنەرایەتیی ئێران واژۆیان كرد.

نوسینگەی سوودانی دەڵێت، پرۆتۆكۆلەكە پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان دوو وڵات و بەهێزكردنی پێكەوەكاركردنی هاوبەش لە چەندین بواری ئەمنیدا لەخۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا