پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، چواركەسیان دەستگیركردووە كە بەناوی رێكخراوی خێرخوازییەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری هەولێر پارەیان كۆدەكردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێكی چوار كەسییان بە ناوەكانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) دەستگیركردووە، كە بەناوی رێكخراوێكی خێرخوازیی و نەخۆشخانەی (نانەكەلی) لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری هەولێر، پارەیان كۆدەكردەوە و چەند جۆرە پەرتووكێكیشیان بە خەڵك دەفرۆشت، كە گوایە پارەی پەرتووكەكانیش بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەكەلییە، بەڵام لە راستیدا خەڵكیان هەڵدەخەڵەتاند.
پۆلیس هەروەها دەڵێت: تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیان داناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر راگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.