پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات كە هێرشی كردووەتە سەر كەسێكی دەروون نەخۆش

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هێرشی كردووەتە سەر كەسێكی دەروون نەخۆش.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە كە وا تۆمەتبارێك هێرش دەكاتە سەر كەسێكی دەروون نەخۆش و لێی دەدات، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.

ئەوەشهاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا دەستگیربكرێت كە هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەكی دەرون نەخۆش بەناوی (د،ع،ع ) و لێی دابوو.

ئاماژە بەوەشدەكات، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا