کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەردانی هێرۆ خان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کرد.

لە میانی دیدارەکەدا کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکرد، وەک دو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.

هاوکات، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی باسی لە ڕۆڵی هێرۆ خان کرد وەک ژنێکی پێشمەرگە و تێکۆشەر و قارەمان کە لە خەباتی شاخ ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و هاوکار و پشتیوانی بەهێزی مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا