بەهۆی هەڵکەندنی بیر بەشێوەی نایاسایی سێ هاوڵاتی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، سێ هاوڵاتییان بە هۆکاری هەڵکەندنی بیر بەشێوەی نایاسایی دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕێنماییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی و هەوڵی بەردەوامی مەفرەزەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە هەڵکەندنی بیر بەشێوەی نایاسایی، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن سەرپێچی دەکەن.

ڕوونیکردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ بنکەی بەکرەجۆ بۆ سنوری گوندی قوڵقوڵە سێ هاوڵاتی دەستگیرکران، کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیربوون بەشێوەیەکی نایاسایی، هەروەها لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتییەکەدا دەستیان بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنیشدا گرتووە.

جەختی کردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا