حەشدی شەعبی ئیدانەی فەرمانی دەستگیركردنی ڤیلادیمیر پووتین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركردەیەكی حەشدی شەعبیی عێراقی ئیدانەی فەرمانی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان بۆ دەستگیركردنی ڤیلادمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا دەكات و دەپرسێت، دادگاكە لە كوێ بوو كاتێك كە سەدام حوسێن تاوانی لە دژی خەڵكی عێراق ئەنجامدەدا؟

ئەبوو توراب تەمیمی، سەركردەی حەشدی شەعبی لە تویتێكدا، دادگای لاهای و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی دیكە بە دووفاقی و نادادپەروەری تۆمەتبار دەكات و دەپرسێت، دادگاكە لە كوێ بوو كاتێك سەدامی گۆڕبەگۆڕ تاوانی دژی رۆڵەكانی گەلەكەمان ئەنجامدەدا، لە كۆمەڵكوژی، ستەم، برسیكردن و دەربەدەركردن؟ بۆچی دادگایی نەدەكرد و لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەدەكرد؟ یانیش بەهۆی ئەوە بوو كە سەدام لە بەرژوەندیی ئەمریكا نزیك نەدەبووەوە و زیانی پێنەدەگەیاندن.

ئەبوو توراب تەمیمی، كە فەرماندەی لیوایە لە حەشدی شەعبی و یەكێكە لە بازرگانە دیارەكانی پارێزگای بەسرە دەڵێت، تەنیا لەبەر ئەوەی پووتین بووەتە هەڕەشە بۆسەر هەژموون، لووتبەرزی، خۆسەپێنیی ئەمریكا و یاریكردنی بە چارەنووسی گەلانەوە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە.

رۆژی هەینی فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی رووسیا دەركرا، كە لە لایەن ئۆكرانیا و هاوپەیمانەكانی پێشوازیی لێكرا و لە لایەن رووسیا بە پووچەڵ ناوبرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا