پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە، لەسەر ڕێگای کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، ژنێک دەکات بە ژێرەوە و گیان لەدەست دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18ی ئادار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (مان فلات)، لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان کە بە ئاڕاستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتووە ژنێکی کردووە بەژێرەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ڕوونیکردەوە، ژنەکە لەدایکبوونی ساڵی 1955ە، تیمەکانی هاتووچۆش بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.