کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئادار، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم.

سبەینێ یەک شەممە 19ی ئادار، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند، لە دوای نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەپێی کەشی پێشبینکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 25 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 18 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا