پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا دەرچووە.
ئەمڕۆ هەینی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەتۆمەتی تێوەگلان لە تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڤلادمیر پوتن دەرچووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، پوتن تۆمەتبارە بە تاوانی جەنگ کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕاگواستنی نایاسایی دانیشتوان لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیاوە بەرەو یەکێتی ڕوسیا.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وەڵامی ئەم ىڕیارەی دایەوە و وتی، “بڕیاری دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ دەستگیرکردنی پوتن هیچ گرنگییەکی نییە”.