پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوەبارانی کورتخایەن هەیە.
هاوکات، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 25 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 19 پلەی سیلیزییە.