بڕیارێكی مێژوویی و هەڵسەنگاندنێك بۆ مێژوو..

ئێكجار دڵخۆشم بە بڕیارەكەی سەرەك وەزیرانی عیراق ( محمد شیاع سودانی) لە هەمبەر بریارێكی وا دروست و پڕ لە جەرائەت و لە جێ و شوێنی خۆی!

با واز لە رێكارە (تەكنیكی و كارگێڕیەكان)بێنین جارێ! چونكە ئەم پرۆسەیە ووردو هەستیاریشە لە هەندێ رووەوە.

بەڵام بریارێكە بۆ ئەبەد دەچێت و چووە مێژووی عیراق و نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كە ئەڵێم ( هەرێم و بەغدا) !!

چونكە لە ئێستادا شتێك بوونی نیە بەناوی حكومەتی فیدراڵی!!

كێ دەچێتە مێژوو وە چۆن؟

ئەوانەی لە چركەساتی هەبوونی دەسەڵات بە عزەت و شەهامەت و جورئەتەوە بریار دەدەن ئاكامەكەشی قبووڵ دەكەن
ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژوویەكی (زۆر دوور نا) !

مێژووی ( رێككەوتننامەی ئازاری ١٩٧٠) !!!

بێگومان دەسكەوتێكی هەرە گرنگ و مێژووییە بۆ كات و قۆناخی خۆی و هەر دەمێنێتەوە.

گرنگی و بایەخی ئەم بریارەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ بەپارێزگاربووبی ( هەڵەبجە) هەم تەوقیتەكەی هەمیش لێكەوتەی ئەرێنی دەبێت لە قۆناخی داهاتووی دوای تەواو بوونی رێكارە ئیداری و هونەریەكانی ئەمە جگە لە ڕووە مەعنەویەكانی بریارێكی هەرە دڵخۆشكەری دەروونیشە بۆ هەڵەبجەییەكان و سارێژی زۆرتر و زیاتر دەبەخشێت پێیان، بێگومان لە رووی ئیداری و مەرج وسەرژمێریش بێت ناوچەو شارو شوێنی تر هەن كە ببێت بە پارێزگا لە عیراق ، بەڵام ئەم تایبەتمەدی و پێكهاتە جیاوازیەكەیەتی لە ڕووی خوێن و خەبات و قوربانیدانی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكانیش كە جێی شانازی هەموو كوردێكە لەهەر سووچێكی دونیا.

بۆیە هەنگاوی داهاتوو ئەوەی لە حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانیش گەرەكە بە ئەمجارە لەرووی یاسایی و كارگێڕیەوە ئاووڕی جددیتر و بەبەرنامەتر لە ژێرخانی ئەو شارە بدرێتەوەو بكرێت بە چەپكە (نێرگزو سەرەڕمی خزمەت ) لە ناوچەكە كەجێی رەزامەندی دانیشتوانە خۆراگرو پڕ قوربانیدەرەكەی بێت و چارەی ئازارو غەم و ناگوزریەكانی بێت، هەر هیچ نەبێ ئەوان هەست بكەن بەشێكی دانەبراوی ئەم نیشتیمانەن.

بۆیە لە دوا دێڕەكانم دا بیرۆزبایی گەرمم لە كوردستانیان و بەتایبەت لە پارێزگاو خاك و خەڵكی بەش مەینەتی هەڵەبچەی ( ناسنامەی كورد) دەكەم بەهیوام سووككەری زام و ئازارەكانیان بێت ئەم بریارە و ببێتە مایەی خۆشبەختی و بووژانەوە بۆیان.

فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا