عەلی عەلاق: بانكی ناوەندی توانای خستنەڕووی دۆلاری هەیە بەپێی داواكارییەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە حەوتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، بانكی ناوەندی دەتوانێت هەستێت بە خستنەڕووی دۆلار لەسەر ئاستێك كە لە ئاستی داواكارییەكاندا بێت.

عەلی عەلاق رایگەیاند، بانكی ناوەندی ئەركێكی ئیداری گەورەی كەوتووەتە سەر شان، كە ئەویش رێكخستن و چاودێریكردنی ژمارەكانە و دڵنیابوونەوەیە لە تەندروستی ئاڵوگۆڕەكان.

وتیشی: ملیۆنان دۆلار لەو بەرنامە و دامەزراوانەدا خەرج دەكەین بەمەبەستی ئاسانكردنی كارەكان.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، هەماهەنگی نەكردنی بەشێك لە بازرگانان و خەڵكی دیكەش، جۆرێك لە كەموكوڕی دروستدەكات لە وەڵامدانەوەی داخوازی پێویست بۆ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا