كەركوك ئاهەنگی نەورۆز ساز ناكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

13 حزب و لایەنی كوردستانی لە شاری كەركوك دوای كۆبوونەوەیان بڕیاریاندا تەنها ئاگری نەورۆز بكەنەوە و هیچ ئاهەنگێك سازنەكەن.

جەنگی عزەدین، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی دووی یەكێتیی رایگەیاند، بەئامانجی یەكگرتوویی لە بەڕێوەچوونی بۆنە نەتەوەییەكانی مانگی ئادار لە شاری كەركوك نوێنەری 13 حیزب و لایەنە سیاسیەكان لە ئاستی بەرپرسی پەیوەندییەكان لە بارەگای حیزبی شیوعی لە كەركوك كۆبوونەوە، بەكۆی دەنگ ئەو لایەنە كوردیانەی بەشداری كۆبوونەوەكە بوون بڕیاردرا هیچ ئاهەنگێك لەرۆژی نەورۆزدا ئەنجام نەدرێت وەك رێزێك بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەدا قسە لەسەر ئەوەكراوە ئێوارەی رۆژی 20 ی مانگ تەنها ئاگر لەسەر قەڵا دەكرێتەوە، پەیامی هاوبەشی ئەو حیزب ولایەنانە دەخوێندرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا