ئەنجومەنی وەزیران: پەسەند كردنی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە هەنگاوێكی گرنگ بوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەمیانی كۆبونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تیشكی خستە چەند پرسێكی تایبەت بە بودجەی عێراق و دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان.

ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە پەسەندكردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەكات و بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، میكانیزم و ڕێكاری پێویست دادەنێت بۆ ئەوەی بڕگەكانی ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی، جێبەجێ بكرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا دەكات ئەم پڕۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە ماوەیەكی نزیكدا پەسەند بكرێت تاكو هەرچی زووە، بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

لە بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا و ڕاسپاردە و پێشنیاری پێویست سەبارەت بە چۆنیەتی زیادكردنی داهاتی گشتی خرانەڕوو، بەمەبەستی پڕكردنەوەی خەرجییەكان و دابینكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دابەشكردنی لە كاتی خۆیدا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا