بارزان شێروانی: براکەم ئازادناکرێت و مەسرور بارزانی قینی لێهەڵگرتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی یەکێک لە گیراوانی بادینان ڕایگەیاند، براکەی من لەگەڵ گیراوەکانی دیکەی بادینان ئازاد ناکرێت چونکە مەسرور بارزانی قینی لێهەڵگرتووە.

لە نوێترین لێدواندا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیی شێروان شێروانی، بارزانی برای ئاماژەی بەوەکرد، درێژکردنەوەی حوکمی براکەی من تەنها بەهۆی ئەوەیە کە لە زیندانەوە ڕەخنەی لە بڕیاری کەمکردنەوەی سزاکانیان گرت.

وتیشی، شێروان شێروانی لەو بڕوایەدایە ئەوان لە بنەڕەتەوە بەبێ هۆکار دەستگیرکراون و بێتاوانن.

ئاشکراشی کرد، بەمهۆیەوە شێروان شێروانی سبەی لەگەڵ گیراوانی دیکەی بادینان ئازادناکرێت و سزاکەی تا مانگی نۆی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە ژمارەکەی بلۆککراوە تا شێروان شێروانی نەتوانێت پەیوەندی پێوەبکات و دۆخی خۆی بۆ باسبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا