پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو 400 ملیارەی بەغدا ناردوویەتی بۆ هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مووچەی مانگی شوبات خەرج دەکرێت.
هونەر جەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەگەر ئەو پارەیە لە بەغداوە نەهاتایە، ئەوا کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دروست دەبوو.
وتیشی، مانگی ڕابردوو بەهۆی بومەلەرزەوە پشووی لەناکاو ڕوویدا و ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ هەبوو.
باسی لەوەش کرد، سێ مانگ جارێک پارەی کۆمپانیاکانی نەوت دەدرێت و مانگی شوباتیش لە داهاتی نەوت بەشێک پارە دراوەتەوە کۆمپانیاکان و ئەوەش هۆکارێکی دیکە بوو بۆ دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی مووچە لە ئەگەری نەهاتنی 400 ملیارەکەدا.
جەختی لەوەش کردەوە، مانگەکانی داهاتوو کێشەمان نابێت و لەکاتی خۆیدا مووشە دابەش دەکرێت.