نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو لە ئاستێکی نزمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 19 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و شەش سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە %4 دابەزینی تۆمارکرد کە بە زۆرترین پاشەکشە دادەنرێت لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا