پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ئەو چوار ماددە خۆراكییەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ بەشە خۆراكی هاووڵاتیان زیادكراوە، هەرێمیش دەگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: زیادكردنی ئەو چوار ماددەی بەشە خۆراكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، هەركاتێكیش ئەو بەشە خۆراكانە گەیشتە دەستمان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەكەین.
نەوزاد شێخ كامیل وتیشی: زیادكردنی ئەو چوار ماددەی خۆراكە بریتیە لە پێنج كیلۆ ئاردی سفر و نیو كیلۆ نیشاستە و یەك تەبەق هێلكە و یەك كیلۆ مەعكەرۆنی بۆ هەر ماڵێك.