قائیمقامیەتی سلێمانی: جامی جیهانی هەرێمەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، سێ شەممە 14ی ئادار، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە جامی جیهانی هەرێمەکان لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، پێشوازی لە وەفدێکی(کۆنیفا) یەکێتی تۆپی پێی هەرێمەکان کرد و کورتەیەکی لەسەر بوارەکانی، مێژوو، کلتور، وەرزش، کەشتوگوزار و بوارەکانی دیکەی سلێمانی بۆ میوانەکان باسکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاری سلێمانی پێشوازی لە بەڕێوەچوونی جامی جیهانی هەرێمەکان دەکات و توانای لەخۆگرتنی گەشتیار و هاندەری وەرزشی پاڵەوانێتیەکەی هەیە، کە سەردانی شارەکە دەکەن.

قائیمقامی سلێمانی هیواشی خواست، پاڵەوانیەتییەکە بە سەرکەوتووی بەڕێوەبچێت و جەختی کردووە لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەرزشەوە بەهەموو شێوەیەک ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچوونی جامی جیهانی هەرێمەکان لە کوردستان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا