ئەمڕۆ لە هەڵەبجە خۆپیشاندان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە هاوڵاتیان گردبوونەوەیەکی یەک ڕۆژی ڕێکدەخەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

بڕیارە گردبوونەوەکە کاتژمێر 3:30ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، تێێدا ژمارەیە لە کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەشدار دەبن، لەوبارەیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت، شارەکە لەڕووی خزمەتکردنی قوربانیانی کیمیاباران کەموکورتی هەیە.

وتیشی، تەنها بەپارێزگاربوونی هەڵەبجە بۆ ئێمە گرنگ نییە، ئەوە بڕیارێکی باش بوو کە درا، بەڵام کەموکورتی دیکەش هەیە.

جێی ئاماژەیە ئەم خۆپیشاندانە لەدوای ئەوەدێت، ڕۆژی دووشەممە بەفەرمی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد و بەمەش بووە نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا