سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ، چوارشەممە 15ی ئادار، کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک، کۆبوونەوەی ژمارە 85ی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

دوای دوو مانگ، سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە دەربارەی چەند تەوەرێک ئەنجامدەدات، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە کورتە باسێکی گەشتەکەی سەرۆکی ئەنجومەن بۆ وڵاتی غانا، کە لەمانگی کانوونی دووەم تا مانگی شوبات ئەنجامیدا.

هاوکات، دەنگدان لەسەر پاڵێوراو هاوتا عەزیز حەمید، بۆ پۆستی ناحیەی شۆڕش، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەری کۆبوونەوەکە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، دەنگدان دەبێت لەسەر داواکاری ڕێکەوت محەمەد زەکی، ئەندامی ئەنجومەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی 60 ڕۆژ بەپێی بڕگەی سێ لەماددەی 27ی پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکراوی ئەنجومەن و فراوانکردنی سنوری گوندی بێسان سنوری کۆن لە ناحیەی تانجەڕۆی سەری بەقەزای مەڵبەندی سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا