بوومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بوومەلەرزەیەک شاری قارەمان مەڕەشی تورکیای هەژاند.

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر، شاری قارەمان مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند.

شاری قارەمان مەڕەش، یەکێکە لەو ناوچانەی تورکیا، کە لە مانگی شوباتەوە ڕووبەڕووی چەندین بوومەلەرزەبۆتەوە.

دامەزراوەی بەڕێوەبردن و باری لەناکاوی تورکیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی شاری قارەمان مەڕەش لە قوڵایی حەوت مەتر لەژێر زەوییەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە چەندین بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی تورکیایان هەژاندووە و زیانێکی ماددی و گیانی زۆریان لێکەوتۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا