كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی باران بارین لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، بەتایبەتی سنووری پارێزگای دهۆك.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، رۆژی چوارشەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی توركیا ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات شەپۆڵێكی باران بارین تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە ئاستی دابارین لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەرێژەی مامناوەند و هەندێ كات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرترین رێژەی باران بارینش لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان و قەزاو ناحییەكانی پارێزگاكە دەبێت بەبەراورد بە ناوچەكانی تر، لەكاتی دابارین پێشبینی بەرزیوونەوەی ئاستی ئاو دەكرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، كاریگەری ئەم شەپۆلە درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژی پێنج شەممە و باران لەناوچەی جیاجیا دەبارێت بەرێژەی كەمتر ، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بەمەش پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4-6 ) پلە و ئەگەری بارینی تەزرەش هەیە ، لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا