لوقمان وەردی: رێككەوتین داتای حكومەتی ئیتحادی بكەینە بنەمای نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی و پێنج لایەنە سیاسییەكەی ناو پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، خاڵی هاوبەشمان زۆر زیاترە لە خاڵە ناكۆكەكان.

لوقمان وەردی راشیگەیاند، لێكتێگەیشتنی باش هەبوو و كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.

باسی لەوەشكرد، هەموو لایەنەكان بە پەرۆشن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر و رێككەوتن لەسەر خاڵە سەرەكییەكانیش كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتین داتای حكومەتی ئیتحادی بكەینە بنەمای نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری، هەروەها لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ باس لە بازنەی پێكهاتەكان نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا