پۆلیسی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینكەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە 58 دوكان لە شاری سلێمانی كردبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

وتیشی، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەكاتی دزیكردندا دەستگیربكرێت كە دزی لە 58 دوكان كردووە لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار (ع، أ، س لەدایكبووی 1987 ) بەناسنامە كورد و دانیشتوی قەزای كەلار، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا